ئابووری

نرخی نه‌وت هاوكات له‌گه‌ڵ هۆشداریی ئابووریناساندا جارێكی تر دابه‌زی

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نه‌وت هاوكات له‌گه‌ڵ هۆشداریی ئابووریناساندا جارێكی تر دابه‌زی
مه‌ودا میدیا - 

هاوكات له‌گه‌ڵ هۆشداریی ئابووریناسان به‌هۆی به‌رده‌وامیی شه‌ڕه‌كان و پاشان بۆنه‌كان و پشووی ساڵی نوێوه‌، لە كاتی داخستن و مامەڵەکردندا نرخى نەوتى برێنت بە 77 دۆلار و چوار سەنت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا ونەوتى سووکى تەکساسیش بە 71 دۆلار و 65 سەنت مامەڵەى پێوە كرا.

جارێكی تر نرخی نه‌وت به‌راورد به‌ دوێنێ و رۆژانی رابردوو، دابه‌زینی له‌ نرخدا تۆماركرد، له‌كاتێكدا دوێنێ هەینی نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 78 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەی پێوەكرا. 

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، تا كۆتایی ساڵی 2023، نرخی نه‌وت به‌ رێژه‌ی 10% داده‌به‌زێت. 

له‌لایه‌كی تره‌وه‌، بازرگانانی نه‌وت و ئابووریناسان ته‌ئكید له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وامیی شه‌ڕ، بازاڕه‌كانی نه‌وتی هه‌ژاندووه‌ و ده‌كرێت كاریگه‌ریی جۆراوجۆری هه‌بێت، هه‌روه‌ك ئابووریناسان له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌كانی ئۆكرانیا - رووسیا و ئیسرائیل - حه‌ماسدا، رایانگه‌یاند، دوور نییه‌ شه‌ڕ رێگر بێت له‌ گه‌یشتنی نه‌وت به‌ بازاڕه‌كانی جیهان، به‌وه‌ش قه‌یرانی گه‌وره‌ی ئابووری دروستده‌بێت.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان