عیراقی
ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عیراق روو لەزیادبوونە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستی عیراق تۆمارکردنی 35 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند و ئاماژە بەوەش دەکات لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا سێ تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی عیراق لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد "لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 35 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە 13 حاڵەتیان لە نەجەف و 11 لە بەسرە و 4 لە کەربەلا و یەکێک لە دیالە و دووانیش لە بەشی رەسافەی بەغدا و یەکێکیش لە شاری پزیشکی بەغدا بووە، بەمەش ژمارەی تووشبووان لە عیراق بۆ 316 کەس بەرزبوەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەر لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 3 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان لە نەینەوا و دووانیان لە کەربەلان، بەمەش ژمارەی گیان لەدەستداوان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە بۆ 27 کەس بەرزبووەتەوە".
ئەوەشی ئاشکرا کردووە "کە 4 تووشبوو چاکبووەتەوە و ژمارەی ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە گەیشتە 75 کەس".