تەندروستی

کەمبوونی شەش ڤیتامین هۆکارن بۆ هەڵوەرینی قژ

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەمبوونی شەش ڤیتامین هۆکارن بۆ هەڵوەرینی قژ
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

هەڵوەرینی قژ تەنها کێشەیەکی جوانکاری نییە بەڵکو بۆ زۆر کەس دەتوانێت کاریگەری قووڵی لەسەر ژیان و لایەنی دەروونی هەبێت، هەڵوەرینی قژ دەتوانێت کێشەیەک بێت، بەڵام بەهۆی کەمی زۆرێک لە ڤیتامینەکان لە جەستەدا دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ، چونکە بۆ گەشەکردنی قژ بە شێوەیەکی تەندروست، ڤیتامینەکان رۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن.

بەپێی راپۆرتێک کە ڕۆژنامەی تایمز ئۆف هیندستان بڵاویکردووەتەوە، هەندێک کەس درک بەوە ناکەن کە تا چەند قژ پەیوەستە بە بڕێکی گونجاو لە ڤیتامینەکان، ئەمەش دەبێتە هۆی هەڵوەرین و تەنکبوونەوەی قژی، بۆ دەستنیشانکردنی کەموکوڕییەکان و کارکردن بۆ چارەسەرکردنیان، ئێمە پێتان دەڵێین کام ڤیتامینانە کاریگەرییان لەسەر قژ هەیە:

1- ڤیتامین D، کەمی ڤیتامین دی دەبێتە هۆی پچڕاندن تاڵەکانی قژ و هەڵوەرینی قژ و تەنکبوونەوەی زۆر، هەروەها کەمی ئاستی ڤیتامین D بەرپرسە لە ناشرینکردنی رەنگی قژ، بۆیە ئەگەر ڤیتامین دیت کەمبوو دەتوانیت ماسی چەور و زەردێنەی هێلکە و بەرهەمە شیرەمەنییە بەهێزکراوەکان بە ڕێژەیەکی تەندروست بخۆیت، هەروەها زیادبوونی بەرکەوتن بە تیشکی خۆر سوودی هەیە بۆ جەستە و زیادبوونی ڤیتامین D.

2- ڤیتامین A، کەمی ڤیتامین A دەبێتە هۆی تەنکبوونەوەی زۆر و هەڵوەرینی قژ، ماوەی دووبارە گەشەسەندنی قژ دوای هەڵوەرینی قژ چەند مانگێکی دەوێت، هەواڵە ئەرێنییەکە ئەوەیە کە کەمی ڤیتامین A بە خواردنی کەپسولی ڤیتامین A قەرەبوو بکرێتەوە، بۆ ئەوەی ئەنجامێکی باشتر بەدەست بهێنیت، هەروەها خواردنی پرتەقاڵ و پەتاتەی شیرین و گێزەر و بیبەر یارمەتیدەرن لە زیادبوونی ڤیتامین A.

3- ڤیتامین E، رۆژانە هەڵوەرینی قژ و تەنکبوونەوەی پێستی سەر دەتوانێت ئاماژە بێت بۆ کەمی ڤیتامین E، هەروەها ڤیتامین E دەتوانرێت لە رێگەی تەواوکەرە خۆراکییەکانەوە وەربگیرێت یان خواردنی تۆوی گوڵەبەڕۆژە و سپێناخ و بادەم و ئەڤۆگادۆ دەبێتە هۆی زیادکردنی ئاستی ڤیتامین E لە جەستەدا. 

4- ڤیتامین C، وشکبوونەوەی قژ و دابەشبوونی سەری و زیادبوونی هەڵوەرینی قژ و هێواش گەشەکردنی قژ ئەگەری ئەوە هەیە کەمی ڤیتامین سی لە جەستەدا هەبێت. پێویستە مرۆڤ دڵنیابێت لەوەی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی وەک برۆکلی و بیبەر و لیمۆ و شووتی لە خۆراکەکەیدا هەبێت بۆ باشترکردنی ئاستی ڤیتامین سی لە جەستەدا.

5- ترشی فۆلیک، ڤیتامین B9 یان ترشی فۆلیک زۆر گرنگە، چونکە بەرپرسە لە گەشەی خانەکان و دابەشبوون، ئەگەر لەشدا بەشی پێویست ترشی فۆلیکی تێدا نەبێت، دەبێتە هۆی تێکدانی گەشەی دابەشبوونی خانەکان کە پێویستە بۆ بەرهەمهێنانی مووی نوێ، کەمی ترشی فۆلیک دەبێتە هۆی خاوکردنەوەی پرۆسەکە و لەوانەیە ببێتە هۆی هەڵوەرینی قژ، هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە کە بە خواردنی سەوزەی گەڵادار و لیمۆ و نیسک و فاسۆلیا دەتوانرێت ئاستی فۆلیک ئەسید بە شێوەیەکی گونجاو بگەڕێتەوە. بەم شێوەیە ڤیتامین B9 یارمەتی خۆراکدانی قژی بەهێز دەدات بە رێژەی گەشەکردنی خێرا.

6- ئاسن، کەمی ئاسن لە جەستەدا دەبێتە هۆی هەڵوەرینی مووی پێستی سەر بەهۆی وەستانی گەشەی قژ، ئەمەش دەبێتە هۆی تەنکبوونەوەی قژ، هەرچەندە دەتوانرێت کەمی ئاسن بە خۆراکی باش و تەواوکەری ئاسن چارەسەر بکرێت، بەڵام دەتوانیت دەرمانی ئاسنیش بخۆیت، هەروەها نیسک و سپێناخ و فاسۆلیا و گۆشتی سوور و دانەوێڵە دەبنە هۆی زیادبوونی مادەی ئاسن لە جەستەدا.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە