ئابووری

به‌شه‌ خۆراكى مانگى یه‌ك دابه‌ش ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌شه‌ خۆراكى مانگى یه‌ك دابه‌ش ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شكردنى به‌شه‌ خۆراكى مانگى یه‌ك ده‌كه‌ین به‌سه‌ر هاووڵاتییان.

نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند، دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى ساڵى 2023 به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات و دواى ئه‌و به‌شه‌خۆراكه‌، ده‌ست به‌دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى مانگى یه‌ك ده‌كه‌ین.

باسى له‌وه‌شكرد، ساڵى رابردوو ده‌ به‌شه‌خۆراكمان به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌شكردووه‌، مادده‌كانى به‌شه‌ خۆراك مانگى یه‌كى ئه‌مساڵ گه‌یشتوون و دواى ئه‌وه‌ى به‌غدا ئاگادارى كردینه‌وه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردن ده‌كه‌ین به‌سه‌ر هاووڵاتییان.

روونیكرده‌وه‌، هیچ گۆڕانكارییه‌ك روینه‌داوه‌ له‌ مادده‌كانى به‌شه‌خۆراك و هه‌ر ئه‌وانه‌ دابه‌شده‌كرێن كه‌ پێشتر دراوه‌نه‌ته‌ هاووڵاتییان، به‌ هه‌مان شێوه‌ى به‌شه‌ خۆراك، به‌شه‌ ئاردى مانگى یه‌كیش دابه‌ش ده‌كرێت.

ه،ع 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان