ئابووری
100 دۆلار ده‌بێته 135 هه‌زار دینار
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا_
راوێژكارى سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراق رایگه‌یاند، له داهاتویه‌كى نزیكدا دۆلار بۆ 135 هه‌زار دینار داده‌به‌زێت.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراق رایگه‌یاند، رێكاره‌كانى بانكى ناوه‌ندى كاریگه‌رى زۆرى هه‌بووه له‌سه‌ر بازاڕى و سه‌كۆى ئه‌لیكترۆنى بۆ ئاڵوگۆڕى دراو، هه‌روه‌ها رێكاره ئه‌منییه‌كانیش كاریگه‌رییان له‌سه‌ر نرخى دینار‌و به‌هێزى دینار هه‌بووه.
هه‌روه‌ها وتى، له‌گه‌ڵ رێكاره‌كانى حكوومه‌ت و بانكى ناوه‌ندى ورده ورده نرخى دۆلار له بازاڕه‌كاندا داده‌به‌زێت و به‌هاى 100 دۆلار ده‌گاته 135 هه‌زار دینار.
جێگه‌ى باسه نرخى دۆلار له بازاڕه‌كاندا بۆ 100 دۆلار به 153 هه‌زار دیناره، له كاتێكدا بانكى ناوه‌ندى 100 دۆلار به 132 هه‌زار دینار ده‌داته كۆمپانیاكانى ئاڵوگۆڕى دراو.
ه،ع