ئابووری
نرخى دۆلار به‌رزبووه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له كاتى داخستنى بازاڕ نرخى دۆلار به‌رزبووه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه به‌یانى ئه‌مڕۆ نرخى دۆلار دابه‌زى.
ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند " به‌یانى ئه‌مڕۆ نرخى دۆلار بۆ 100 بۆ 152 هه‌زار و 400 دینار دابه‌زى، به‌ڵام ئێواره له‌كاتى داخستنى بازاڕ به‌رزبووه‌وه".
هه‌روه‌ها وتى، له‌كاتى داخستنى بازاڕ، 100 دۆلار بۆ 153 هه‌زار دینار به‌رزبووه‌وه".
به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار له كاتێكدایه له مانگى شوباتى ساڵى رابردوو بانكى ناوه‌ندى فرۆشتنى دۆلارى ههرزانكرد و 100 دۆلار به 132 هه‌زار دینار ده‌داته كۆمپانیا‌و بانكه‌كان.
ه،ع