ئابووری
فاسۆلیا گرانبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له بازاڕه‌كاندا نرخى فاسۆلیا گرانبووه و كیلۆى بۆ 3500 دینار به‌رزبووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر كیلۆى به 2500 دیناربوو.
ڕێبوار ئه‌حمه‌د، خاوه‌نى ماركێت به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "چه‌ند رۆژێك ده‌بێت نرخى فاسۆلیاى وشك له بازاڕه‌كاندا گرانبووه، پێشتر فاسۆلیاى ئێرانى كه باشترین جۆره كیلۆى به 2500 دینار بوو، ئێستا بووه به 3500 دینار، بۆ یه‌ك فه‌رده فاسۆلیا سه‌رو 20 هه‌زار دینارى چووه‌ته سه‌ر".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "گرانبوونه‌كه په‌یوه‌ندى به هاورده‌كردن هه‌یه، هه‌روه‌ها له ماوه‌ى پێنج مانگى رابردوو له به‌شه‌خۆراك فاسۆلیا به هاووڵاتییان نه‌دراوه ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى هه‌بووه و به‌هۆیه‌وه خواست له‌سه‌ر فاسۆلیاى بازاڕ زۆربووه".
جێگه‌ى باسه، یه‌كێك له‌و به‌شه خۆراكانه‌ى كه مانگانه ده‌درێت به هاووڵاتییان فاسۆلیاى وشكه، به‌ڵام له ماوه‌ى ساڵى 2023 ته‌نها سێ جار له به‌شه‌خۆراك دابه‌شكرا.
ه،ع