ئابووری
خالید شوانى: كێشه‌ى مووچه چاره‌سه‌ر ده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وه‌زیرى دادى عێراق رایگه‌یاند، له دواى هه‌موارى یاساى بودجه، كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان به یه‌كجارى چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
خالید شوانى، وه‌زیرى دادى عێراق راگه‌یاند "حكوومه‌تى عێراق به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌ى هه‌موارى بودجه دروستكراوه بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌كانى ئه‌نجامبدات و بودجه هه‌موار بكرێت".
هه‌روه‌ها وتى "له دواى ئه‌وه‌ى لیژنه‌كه كاره‌كانى كرد و بودجه هه‌موار كریه‌وه، كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان به یه‌كجارى چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و گرفتێك نامێنێت و مانگانه له‌كاتى خۆیدا مووچه وه‌رده‌گرن".
ساڵى رابردوو په‌رله‌مانى عێراق پرۆژه یاساى بودجه‌ى په‌سه‌ندكرد و به‌پێى یاساكه، مانگانه پشكى هه‌رێمى كوردستان د‌یاریكردبوو كه تریلیۆنێك و 300 ملیار دیناربوو، به‌ڵام به‌هۆى قه‌رزه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێم، به‌غدا ئاماده‌نه‌بوو مانگانه پشكى هه‌رێم ره‌وانه بكات.
ه،ع