ئابووری
نان و سه‌مونه هه‌رزانه‌كه ده‌ستپێده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم رایگه‌یاند، له چه‌ند رۆژى رابردوو نان و سه‌مونه هه‌رزانه‌كه ده‌كه‌وێته بوارى جێبه‌جێكردن و ده‌بێت هه‌موو نانه‌واخانه و سه‌مونخانه‌كان پێوه‌ى پابه‌ندبن.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوبه‌ره‌ى گشتى بازرگانى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌رانبه‌ر هه‌رزانبوونى نان و سه‌مون، هاوكارى نانه‌واخانه و سه‌مونخانه‌كان ده‌كات و پاڵپشتییان ده‌بێت".
هه‌روه‌ها وتى "نرخى كاره‌باى نیشتمانیی له‌سه‌ر سه‌مونخانه و نانه‌واكان بۆ نیوه كه‌مده‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ها ئاردى بازرگانییان به نرخى پاڵپشتیكراو بۆ دابین ده‌كرێت، كه نرخه‌كه‌ى له ئاردى بازرگانى بازاڕ هه‌رزانتره، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا نان و سه‌مونیان پێ هه‌رزان ده‌كرێت و ده‌بێت 10 نان و سه‌مون بكه‌ن به هه‌زار دینار".
شایه‌نى باسه، له ماوه‌ى رابردوو به‌هۆى گرانبوونى نرخى ئاردى بازرگانى له بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، نانه‌واكان شه‌ش نانیان كرده هه‌زار دینار، هه‌ندێكیشییان كێشى نانه‌كانیان كه‌مكرده‌وه.
ه،ع
بیروڕا



