ئابووری
نرخى دۆلار زیاتر به‌رزبووه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له كاتى داخستنى بازاڕ، نرخى دۆلار زیاتر به‌رزبووه‌وه به‌راورد به كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ.
ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى كۆمپانیاى ئاڵوگۆڕى دراو له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ، نرخى 100 دۆلار به‌رانبه‌ر به 152 هه‌زار و 500 دیناربوو، به‌ڵام له كاتى داخستنى بازاڕ بۆ 153 هه‌زارو 500 دینار به‌رزبووه‌وه".
ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار له كاتێكدایه كه بانكى ناوه‌ندى به‌رده‌وامه له فرۆشتنى دۆلار به كۆمپانیا‌و بانكه‌كان به نرخى 132 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر 100 دۆلارێك.
شایه‌نى باسه، له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه بۆ دابه‌زینى نرخى دۆلار، بانكى ناوه‌ندى رێوشوێنى گرتووه‌ته‌به‌ر ئه‌ویش نه‌هێشتنى مامهڵهكانه به دۆلار بۆ ئه‌وه‌ى به‌هاى دینارى عێراقى به‌رزبێته‌وه.
ه،ع