ئابووری
بەهای دینار بەرانبەر دۆلار چی لێ بەسەر دێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- محەمەد فایەق
پسپۆڕێکی ئابووری رایدەگەیەنێت بەهای دۆلار بە بەرزی دەمێنێتەوە بەرانبەر دیناری عیراقی، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد ئەگەر پەیوەندییەکانی نێوان عیراق و ئەمەریکا بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت، مەترسی زیاتری لەسەر بەهای دینار دروست دەبێت.
د. کامەران قادر، پسپۆڕی ئابووری بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهای دۆلاری ئەمەریکی بە بەرزی دەمێنێتەوە بەرانبەر دیناری عیراقی و مەترسی زیاتری بەرزبوونەوەی لێ دەکرێت".
هەروەها ئەو پسپۆڕە ئابوورییە ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی ئەو مەرجانەی کە ئەمەریکا بۆ عیراقی دیاری کردبوو لە ماوەکانی پێشوودا لە بارەی چاکسازییە داراییەکانی ئەو وڵاتە، ئەوا بە های دۆلار مەترسیی زیاتری بەرزبوونەوەی لێدەکرێت بەرانبەر بە دیناری عیراقی".
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهای 100 دۆلاری ئەمەریکی نزیکبووەوە لە 170 هەزار دینار، ئەگەری ئەوە بڵاوبووەوە کە بەهای دیناری عیراقی دەبێت بە 132 هەزار دینار، بەڵام تائێستا هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ دابەزینی بەهای دینار بە رانبەر دۆلاری ئەمەریکی.
س،ر