ئابووری
به‌غدا پاره بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عێراق له فراكسیۆنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، به‌غدا بۆ مانگى یه‌ك پاره بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌نێرێت و هیچ گرفتێك له ئارادا نییه.
بڕیار ره‌شید، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له فراكسیۆنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "كار بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى پرۆژه یاساى بودجه ده‌كرێت و لیژنه پێكهێنراوه بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم كۆتایی پێبێت".
هه‌روه‌ها وتى "بۆ ئه‌و مانگه یان ده‌بێت به‌غدا به‌پێى یاساى بودجه پاره بۆ هه‌رێم بنێرێت، یان ده‌بێت ناردنى پاره له چوارچێوه‌ى قه‌رز به‌رده‌وام بێت تا هه‌موارى یاساى بودجه ده‌كرێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "بۆ مانگى یه‌ك به‌غدا پاره بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌نێرێت و هیچ گرفتێك له ئارادا نییه".
شایه‌نى باسه، هه‌رێمى كوردستان پشكى له یاساى بودجه‌ى گشتى عێراق مانگانه تریلیۆنێك و 300 ملیار دیناره، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌رێم قه‌رزى له‌سه‌ر كه‌ڵه‌كه‌بووبوو، به‌غدا ئاماده‌نه‌بوو پشكى هه‌رێم ره‌وانه بكات و ته‌نها مانگانه 700 ملیار وه‌ك قه‌رز بۆ هه‌رێم ناردووه.
ه،ع