ئابووری

یه‌ك مانگه‌ نرخى مریشك به‌ هه‌رزانى ماوه‌ته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


یه‌ك مانگه‌ نرخى مریشك به‌ هه‌رزانى ماوه‌ته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ماوه‌ى یه‌ك مانگه‌ نرخى مریشك له‌ بازاڕه‌كان و كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان به‌ هه‌رزانى ماوه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ زیانێكى زۆر به‌ر خاوه‌ن كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان كه‌وتووه‌.

نازم عه‌بدوڵا، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى مریشك له‌ كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانه‌وه‌ زۆر دابه‌زیووه‌، ئه‌و دابه‌زینه‌ش زیانى زۆر به‌ر خاوه‌ن كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان داوه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك مریشك نزیكه‌ى سێ هه‌زار دینار له‌سه‌ر خاوه‌ن كێڵگه‌كانه‌، به‌ڵام ئێستا نرخه‌كه‌ى له‌ 2250 دینار كه‌متریشه‌".

رێژین عوسمان، مریشكفرۆش به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى مریشك له‌ بازاڕ 2450 دیناره‌ بۆ یه‌ك كیلۆ، ماوه‌ى زیاتر له‌ مانگێكیشه‌ ئه‌و نرخه‌ به‌ هه‌رزانى ماوه‌ته‌وه‌".

ه،ع



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان