ئابووری
سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى هه‌ولێر: بایكۆتى كاڵاى ئێرانى ده‌كه‌ین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئێران به‌رده‌وامبێت له هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر هه‌رێم بایكۆتى كاڵاى ئێرانى ده‌كه‌ین.
گەیلان حاجی سەعید، سەرۆكی ژووری بازرگانی هەولێر رایگەیاند "ئەگەر هێرشەكانی ئێران بۆ سەر هەولێر بەردەوام بێت، كاریگەری لەسەر ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەبێت و بەدڵنیاییەوە بەدیلی كاڵای ئێرانیمان هەیە و لە شوێنی دیكەوە دەیهێنین".
باسى له‌وه‌شكردووه " ئەگەر هێرشەكانی ئێران نه‌وه‌ستێنرێن، بیر لە رێگەچارەی دیكە دەكەینەوە لەڕووی ئاڵوگۆڕی بازرگانى، بۆ هه‌ر وڵاتێكى تر كه ده‌یه‌وێت رێگری لە ئاوەدانی و بەرەوپێشچوونی هەرێمی كوردستان بگرێت".
شایه‌نى باسه، شه‌وى رابردووتر، ئێران به‌چه‌ند مووشه‌كێك هێرشى كرده سه‌ر هه‌ولێرى پایته‌خت و به‌هۆیه‌وه پێشڕه‌و دزه‌یی، وه‌به‌رهێنه‌رى دیارى كوردستان و چه‌ند منداڵێكى گیانیان له ده‌ستدا.
ه،ع