ئابووری
شەقامێکی سلێمانى كرایه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، به‌شێكى شه‌قامێكى یه‌كتربڕى باخى به‌ختیارى به‌رووى هاوڵاتییان كرایه‌وه.
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه، سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى بڵاویكرده‌وه " قۆناغ بە قۆناغ كاركردن له شه‌قامى یه‌كتربڕى باخى به‌ختیارى به‌رده‌وامى هه‌یه و هه‌ر به‌شێك كه ته‌واو ده‌كرێت، به‌رووى هاوڵاتییان ده‌كرێته‌وه".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، بەشێكی تری شەقامەكە كرایەوە بەڕووی هاوڵاتییانى دانیشتوانی سنوری بەكرەجۆ، لە ئێستادا، کارکردن لە پڕۆژەکەدا لە قۆناغى كۆتاییدایه، له نزیكترین كاتدا به‌رووى شۆفێرانیش ده‌كرێته‌وه".
ه،ع