ئابووری
په‌رله‌مانتارێكى عیراق: چه‌ند رۆژێكى تر به‌غدا پاره‌كه بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، له چه‌ند رۆژى داهاتوو به‌غدا پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
خه‌لیل غازى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق له فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هیچ گرفتێك دروستنه‌بووه له ناردنى پاره بۆ هه‌رێمى كوردستان و ئه‌گه‌ر گرفتێك هه‌بوایه حكومه‌تى عیراق بڕیارى ناردنى پاره‌ى نه‌ده‌دا".
هه‌روه‌ها وتى "ئێمه گه‌شبینن به چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم و له چه‌ند رۆژى داهاتوو ئه‌و پاره‌یه‌ى كه به‌غدا بڕیارى له‌باره‌وه داوه ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كرێت".
شایه‌نى باسه، رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق بڕیارى نادرنى 618 ملیار دینارى بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دا.
ه،ع