ئابووری
وه‌زیرى دارایی هه‌رێم: له‌گه‌ڵ به‌غدا رێككه‌وتوین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی لە بەرپرسی نوسینگەی په‌یوەندییەكانی یەكێتیی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان كرد و وه‌زیرى دارایی رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ به‌غدا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه " ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ئاوات جه‌ناب نورى، وه‌زیرى دارایی پێشوازى له تۆركیلد بیوگ، به‌رپرسى نوسینگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى یه‌كێتى ئه‌وروپا كردووه‌و لە سەرەتای دیدارەكە بەرپرسی پێوەندییەكانی یەكێتیی ئەوروپا هاوخەمیی خۆی بۆ بۆردوومانەكانی شاری هەولێر دەربڕی، هیوای خواست دووبارە نەبێتەوە".
وه‌زیرى دارایی‌ش باسى له‌وه‌كردووه" بۆردوومانەكان درێژكراوەی ئەو گوشارە ئابووری و سیاسی و تەناهییانەیە كە ماوەی چەند ساڵیكە خراوەتە سەر هەرێمی كوردستان، كردنەئامانجی سەرمایەدارەكانیش، بۆ لێدانە لە ئابووری هەرێمی كوردستان و رێگریكردن لە گەشەكردن و ئاوەدانكردنەوە زیاتری هەرێمەكەمانە".
وەزیری دارایی ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "لە دوایین سەردانیان بۆ بەغدا لەسەر ناوەڕۆكی هەمواری یاسای بودجە گەیشتوونەتە رێككەوتن و چاوەڕێن لە نزیكترین كاتدا ئەنجوومەنی وەزیران هەموارەكە پەسەند بكات، هیواشی خواست لە پەرلەمانی عيراق بەبێ كێشە دەنگی لەسەر بدرێت".
وتوشیه‌تى "لێكتێگەیشتنی باش لەسەر تێچووی دەرهێنانی نەوت لەنێوان كۆمپانیاكان و وەزارەتی نەوتی عيراق هاتووەتە ئاراوە، ئومێد دەكەین لەئایندەیەكی نزیكدا لەسەر دۆسیەی نەوت بەتەواوی بگەينە رێككەوتن".
ه،ع