ئابووری
ژووری بازرگانی دهۆک: بایکۆتی کاڵای ئێرانی دەکەین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای هێرشەکەی ئێران بۆ شاری هەولێر هەردوو ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر و دهۆک بڕیاریاندا بایکۆتی کاڵای ئێرانی بکرێت.
ژووری بازرگانی و پیشەسازیی دهۆک رایگەیاند "لە دوای ئەو هێرشە بێ بەهان و ستەمکارانەی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کرایە سەر هەولێری پایتەخت، ژووری بازرگانی دهۆک لێکۆڵینەوە بۆ دۆزینەوە بازاری شوێنگرەوە بۆ بازرگانەکانیان دەکەن".
ئاماژە بەوەشکراوە "بازاڕی شوێنگرەوە بۆ بازرگانەکانیان دەدۆزنەوە تا لە رێگەیەوە بتوانن بە کاڵای خۆماڵی و وڵاتان و ناوچەکانی دیکە، شوێنی کاڵای ئێرانی پێ پڕبکەنەوە".
دوێنێ هەینی 19ی کانونی دووەمی 2024 ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر بە سەرجەم بازرگانەکانی هەرێمی کوردستانی رایگەیاند، بایکۆتی هێنان و بەکارهێنانی کاڵاکانى ئێران بکەن و سەرجەم پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانیان لەگەڵ ئێران هەڵپەسێرن.

لە رۆژی 15ی مانگی کانونی دووەمی 2024 بە مووشەک و درۆن هێرشێکی ئاسمانی لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە کرایە سەر شاری هەولێر و ژمارەیەک کەس بوونە قوربانی.
س،ر
س،ر