ئابووری
وته‌بێژى كاره‌باى سلێمانى: نرخى كاره‌باى سیتییه‌كان 18 دیناره
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى كاره‌باى سلێمانى رایگه‌یاند، كاره‌باى زۆرێك له سیتییه‌كانى شارى سلێمانى وه‌ك خۆیه‌تى و گران نه‌كراوه.
سیروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى كاره‌باى سلێمانى رایگه‌یاند "وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى دابه‌زینى نرخى كاره‌باى سیتییه‌كان له 156 دیناره‌وه بۆ100 دینار، نوسراوى ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم كردووه، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وه‌ڵامى نوسراوه‌كه‌ى نه‌داوه‌ته‌وه".
باسى له‌وه‌شكردووه "له شارى سلێمانى سێ پرۆژه‌ى هاى كۆست نرخى كاره‌باى 156 دیناره، له‌ته‌واوى پرۆژه‌كانى تر نرخى كاره‌با هه‌مان نرخى ده‌ره‌وه‌یه‌و گران نه‌كراوه واته 18 دیناره".
شایه‌نى باسه، له ماوه‌ى رابردوو وه‌زاره‌تى كاره‌با نرخى كاره‌باى هه‌ندێ سیتى له 18 دیناره‌وه بۆ 156 دینار گرانكرد، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تى دانیشتوانى سیتییه‌كانى لێ كه‌وتووه.
ه،ع