ئابووری
دۆلار هه‌رزانبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عێراق دابه‌زینى تۆماركرد.
ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى كۆمپانیاى ئاڵوگۆڕى دراو له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "رۆژانى شه‌ممه بۆرسه‌ى عێراقى نییه، به‌ڵام بازاڕى دۆلاره‌كه به‌رده‌وام كراوه‌یه و كار به ئاڵوگۆڕ و نرخى دراوه‌كان ده‌كرێت".
باسى له‌وه‌شكرد "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ نرخى دۆلار بۆ 100 دۆلار له 151 هه‌زار و 550 دینار دابه‌زى به پاره‌ى جۆرى 25 هه‌زارى، له‌كاتێكدا به‌یانى 152 هه‌زارو 100 دیناربوو".
شایه‌نى باسه، به‌رزى نرخى دۆلار له‌كاتێكدایه، بانكى ناوه‌ندى عێراق له مانگى شوباتى ساڵى رابردوو 100 دۆلار به 132 هه‌زار دینار ده‌فرۆشێته كۆمپانیا‌و بانكه‌كان.
ه،ع