ئابووری

دۆلار زیاتر دابه‌زى

مەودا میدیا - سلێمانی |


دۆلار زیاتر دابه‌زى

مه‌ودا میدیا-

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى دابه‌زینى زیاترى تۆماركرد.

ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى كۆمپانیاى ئاڵوگۆڕى دراو به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌كاتى داخستنى بازاڕ، نرخى دۆلار دابه‌زینى تۆماركرد به‌راورد به‌ چه‌ند رۆژى  رابردوو".

باسى له‌وه‌شكرد "نرخى 100 دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ 151 هه‌زار و 250 دیناره‌".

شایه‌نى باسه‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، بانكى ناوه‌ندى عیراق زیاتر له‌ 209 ملیۆن دۆلارى خسته‌بازاڕه‌وه‌ و ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى هه‌بوو له‌سه‌ر نرخى دۆلار له‌ بازاڕ.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan