ئابووری
بۆچى حكومه‌ت مووچه دابه‌ش ناكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داهاتى سێ مانگى ساڵى رابردووى له‌به‌رده‌ستدایه و مانگى یه‌كى ئه‌مساڵیش داهاتێكى زۆرى كۆكردووه‌ته‌وه به‌ڵام ئاماده‌نییه مووچه دابه‌شبكات و چاوه‌ڕێى پاره‌كه‌ى به‌غدا ده‌كات.
حكومه‌تى هه‌رێم داهاتى سێ مانگى ساڵى رابردوو له‌به‌رده‌ستدایه به‌هۆى ئه‌وه‌ى مانگى 10 و 11 و 12ى ساڵى رابردوو مووچه نه‌درا به فه‌رمانبه‌ران، ئه‌و داهاته وه‌ك خۆى ماوه".
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى به مه‌ودا میدیا دراون "داهاتى مانگى یه‌كى ئه‌مساڵیش له‌به‌رده‌ستدایه، حكومه‌ت به‌و پاره‌یه ده‌یتوانى ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى یه‌ك بكات و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى پاره‌كه‌ى به‌غداش دابه‌شكردنى مووچه خێراتر بكات".
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان هۆكارى دابه‌شنه‌كردنى مووچه له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێم بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه "ده‌یه‌وێت به فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتییان بڵێت پاره‌م له‌به‌ر ده‌ستدا نییه و ئه‌و به‌غدایه‌ى ئێوه داواتان ده‌كرد ئاماده نییه پاره‌و مووچه‌تان بداتی و هه‌موو هۆكاره‌كه بۆ به‌غدا بگه‌ڕێنێته‌وه".
نزیكه‌ى 40 رۆژ به‌سه‌ر دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى نۆى ساڵى رابردوو تێده‌په‌ڕێت، تا ئێستا واده‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى یه‌كى ئه‌مساڵ دیار نییه، ئه‌گه‌رچى ساڵى رابردوو فه‌رمانبه‌ران سێ مووچه‌یان فه‌وتا.
ه،ع