ئابووری

نانه‌واكانى سلێمانى: هه‌ركات پاڵپشتى كراین نان هه‌رزان ده‌كه‌ین

مەودا میدیا - سلێمانی |


نانه‌واكانى سلێمانى: هه‌ركات پاڵپشتى كراین نان هه‌رزان ده‌كه‌ین

مه‌ودا میدیا-

هه‌رچه‌نده‌ له‌ ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاریدا نان هه‌رزان بكات، به‌ڵام نانه‌واكانى سلێمانى ده‌ڵێن، هه‌ركات پاڵپشتى كراین نان هه‌رزان ده‌كه‌ین.

ئه‌حمه‌د سلێمان، خاوه‌نى نانه‌وا به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند" ئه‌وه‌ى حكومه‌ت باسى لێوه‌ده‌كات بۆ هه‌رزانبوونى نرخى نان، بارگرانى و قورساییه‌ بۆ سه‌ر شانى نانه‌واكان، هه‌رچى شت هه‌یه‌ له‌سه‌ر خه‌ڵك گرانبووه‌، له‌كوێ ده‌توانین نان هه‌رزان بكه‌ین".

باسى له‌وه‌شكرد "هه‌ركات ته‌واوى پێویستییه‌كان به‌ نرخى نیوه‌ بۆ نانه‌وا و سه‌مونخانه‌كان دابینكرا ئه‌وكات نان هه‌رزان ده‌كرێت، به‌ڵام به‌و دۆخه‌ى ئێستاوه‌ ناتوانین نان هه‌رزان بكه‌ین و 10 نان بده‌ین به‌ هه‌زار".

به‌پێى زانیارییه‌كان، له‌ شارى سلێمانى به‌شێك له‌ نانه‌واكان هه‌شت نان به‌ هه‌زار دینار ده‌فرۆشن، هه‌ندێك له‌ نانه‌واكانیش شه‌ش نان به‌ هه‌زار دینار ده‌فرۆشن، له‌كاتێكدا حكومه‌ت بڕیاریداوه‌ 10 نان به‌هه‌زار دینار بێت.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان