ئابووری

ئاردى مانگى یه‌ك دابه‌شده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاردى مانگى یه‌ك دابه‌شده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم رایگه‌یاند، سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ستبه‌دابه‌شكردنى ئاردى مانگى یه‌ك ده‌كرێت.

نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "گه‌نم ره‌وانه‌ى ئاشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌ شارو ناوچه‌كان كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بكرێت به‌ ئارد و ره‌وانه‌ى بریكاره‌كانى خۆراك بكرێت".

باسى له‌وه‌شكرد "كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ یان سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شكردنى به‌شه‌ ئاردى مانگى یه‌كى هاوڵاتییان ده‌كرێت، گه‌نمه‌كه‌ش له‌ جۆرى باشبووه‌ و ئاردى جوانى لێ به‌رهه‌مهاتووه‌".

شایه‌نى باسه‌، له‌ ماوى ساڵى رابردوو ته‌نها نۆ به‌شه‌ ئارد درایه‌ هاوڵاتییان له‌كاتێكدا پێویستبوو 12 به‌شه‌ ئارد بدرێته‌ هاوڵاتییان.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان