ئابووری
عه‌لوه‌ى سلێمانى: ته‌ماته گران ده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌رپرسى سه‌ندیكاى عه‌لوه‌ى سلێمانى رایگه‌یاند، له سبه‌ینێوه هاورده‌كردنى ته‌ماته‌ى ده‌ره‌كى راده‌گیرێت و بۆ پێویستى ناوخۆ پشت به ته‌ماته‌ى خوار و ناوه‌ڕاستى عێراق ده‌به‌ستین.
سه‌روه‌ر عه‌لى، به‌رپرسى سه‌ندیكاى عه‌لوه‌ى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له چه‌ند رۆژى رابردوو ژماره‌یه‌كى زۆر جوتیارى خوارو ناوه‌ڕاستى عیراق سه‌ردانى بێگه‌رد تاڵه‌بانى، وه‌زیرى كشتو‌كاڵى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه و نیگه‌رانبوون له هاورده‌كردنى ته‌ماته له سنوره‌كانى ئێران و توركیا".
باسى له‌وه‌شكرد "جوتیاره عیراقییه‌كان به قسه‌ى خۆیان به‌رهه‌مێكى زۆریان هه‌یه كه به‌شى پێویستى عیراق و هه‌رێم ده‌كات، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، وه‌زیرى كشتو‌كاڵى هه‌رێم بڕیاریدا هاورده‌كردنى ته‌ماته قه‌ده‌غه‌بكرێت و سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه هاورده‌كردن راده‌گیرێت".
وتیشى "به‌هۆى ئه‌و بڕیاره‌وه نرخى ته‌ماته گران ده‌بێت و كیلۆى له بازاڕ و سه‌ر عه‌ره‌بانه‌كان ده‌بێته هه‌زار دینار، له ماركێته‌كانیش بۆ 1500 به‌رزده‌بێته‌وه".
شایه‌نى باسه، هه‌رێمى كوردستان له مانگى حوزه‌یرانه‌وه تا مانگى كانونى یه‌كه‌م، به‌شى پێویستى به‌رهه‌مى ته‌ماته‌ى هه‌یه به‌ڵام له ئێستادا به‌رهه‌مى ناوخۆ ته‌واو بووه و پشت به هاورده ده‌به‌سترێت، پارێزگاى سلێمانیش رۆژانه سه‌رو 100 ته‌ن ته‌ماته‌ى پێویسته.
ه،ع