ئابووری
45 رۆژه حكومه‌تى هه‌رێم مووچه‌ى دابه‌شنه‌كردووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
45 رۆژ به‌سه‌ر دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 9ى ساڵى رابردوو تێده‌په‌ڕێت تا ئێستا واده‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى یه‌كى ئه‌مساڵ دیار نییه.
هه‌رچه‌نده حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان مووچه‌ى سێ مانگى ساڵى 2023ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى دابه‌شنه‌كرد و پاشه‌كه‌وتكرا، له ئێستاشدا 45 رۆژ به‌سه‌ر دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى نۆى ساڵى رابردوو ده‌ڕوات كه له‌مانگى 12ى ساڵى پار دابه‌شكرا، به‌ڵام تا ئێستا مووچه‌ى مانگى یه‌ك واده‌ى دابه‌شكردنى دیار نییه.
سه‌ردار عه‌لى، فه‌رمانبه‌ر به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "حكومه‌تى هه‌رێم به ته‌واوى باكى به هیچ نه‌ماوه و مووچه و مافى فه‌رمانبه‌رانیش نادات و ئاماده نییه مووچه دابه‌شبكات".
باسى له‌وه‌شكرد "سێ مووچه‌ى ساڵى رابردوو خوارد، ئێستاش 45 رۆژ به‌سه‌ر دابه‌شكردنى مووچه ده‌ڕوات به‌ڵام دیار نییه كه‌ى مووچه ده‌دات، ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌یكات برسیكردنى خه‌ڵكه له‌كاتێكدا پاره‌یه‌كى زۆرى داهاتى ناوخۆى له به‌رده‌ستدایه".
له‌كاتێكدا ماوه‌ى 10 ساڵه، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران پاشه‌كه‌وت ده‌كات و ده‌یبڕێت و پله‌به‌رزكردنه‌وه و دامه‌زراندنیشى راگرتووه، هاوكات مافى فه‌رمانبه‌رانیش نادات كه رۆژانه ده‌وامى خۆیان ده‌كه‌ن.
ه،ع