تەندروستی

81 هه‌زار تووشبووى شێرپه‌نجه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان تۆماركراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


81 هه‌زار تووشبووى شێرپه‌نجه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان تۆماركراون

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى ئامارێك كه‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌ هه‌رێمى كوردستان زیاتر له‌ 81 هه‌زار تووشبووى شێرپه‌نجه‌ هه‌یه‌ و ته‌نها ساڵى 2023 نزیكه‌ى 10 هه‌زار تووشبووى شێرپه‌نجه‌ تۆماركراوه‌.

به‌پێى ئاماره‌كه‌ " له‌ هه‌رێمى كوردستان 81 هه‌زار و 62 تووشبووى شێرپه‌نجه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان تۆماكراوه‌، هه‌روه‌ها ته‌نها ساڵى 2023 له‌ هه‌رێمى كوردستان 9 هه‌زار و 911 تووشبووى شێرپه‌نجه‌ تۆماركراوه‌".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "له‌ ساڵى 2023 له‌ پارێزگاى هه‌ولێر پێنج هه‌زار و 456 تووشبوو هه‌یه‌، له‌ پارێزگاى سلێمانى سێ هه‌زار و 275 تووشبوو هه‌یه‌، له‌ پارێزگاى دهۆك هه‌زار و 180 تووشبوو هه‌یه‌".

به‌پێى ئاماره‌كانى ته‌ندروستیی جیهانیی، ساڵانه‌ له‌ جیهاندا به‌ ملیۆنان كه‌س تووشى شێرپه‌نجه‌ ده‌بن و ده‌یان هه‌زار كه‌سیش به‌هۆى ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه‌ گیان له‌ ده‌ستده‌ده‌ن.
ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رۆڵی ژنانی گوندنشین لە بواری کشتوکاڵیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئۆپەراسیۆن و شکانی شکۆ

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

پەکەکە و ژمارەکان و ئاسۆیەکی ناڕوون

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام…

لەلایەن رێبوار کەریم وەلی