عیراقی

تۆڵه‌ له‌كورد و سوننه‌ ده‌كرێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆڵه‌ له‌كورد و سوننه‌ ده‌كرێته‌وه‌
مه‌ودا میدیا-


پەرلەمانتاری چوارچێوەى هەماهەنگی لەپەرلەمانى عیراق رایگەیاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى عیراق تۆڵه‌ له‌ كورد و سوننه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌.

مسته‌فا سه‌نه‌د، په‌رله‌مانتارى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له‌ په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند " رێگه‌ بۆ هه‌موارى یاسایى بودجه‌ و هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عیراق ناده‌ین، ئه‌وه‌ش وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك چونكه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ى رۆژى پێشوو هیچكام له‌ په‌رله‌مانتارانى سوننه‌ ئاماده‌نه‌بوون و دوو په‌رله‌مانتارى كوردیش ئاماده‌بوون".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ "هەندێك لە پەرلەمانتاری شیعە بڕیاریان داوە لەدانیشتنەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عیراق، رێگە ناده‌ن سوننەكان كاندیدەكەیان بكەنە سەرۆكی پەرلەمان".

هه‌روه‌ها "رێگەنادەن هیچ هەموارێك لە بودجەدا بكرێت و لەو رێیەوە پشكی هەرێم زیادبكرێت، كە حكومەت بەنیازە رەوانەی بكات بۆ هەمواركردنەوەی".

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان