عیراقی
بۆ مانگی رەمەزان گۆشت و هێلکە و چەند ماددەیەکی دیکەی خۆراکی زیاد دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری بازرگانیی عیراق رایگەیاند، لە مانگی رەمەزاندا سزای هەموو ئەو فرۆشیارانە دەدەین کە یاری بە نرخی ماددە خۆراکییەکانەوە دەکەن و بۆ پڕکردنەوەی بازاڕەکان گۆشت و هێلکە و چەند ماددەیەکی دیکەی خۆراکی بۆ بازرگانانی خۆراک دابین دەکەن بە نرخی پاڵپشتی کراو.

ئەمڕۆ یەکشەممە11ی شوباتی2024، ئەسیر داود، وەزیری بازرگانیی عیراق رایگەیاند "لە ئێستاوە وەزارەتی بازرگانیی عیراق دەستی کردووە بە ئامادەکارییەکان بۆ مانگی رەمەزانی پیرۆ".
دەشڵێت "چاودێرەی توند دەکەینە سەر بازاڕەکان و بە توندترین شێوە سزای ئەو کەسانە دەدەین کە بە گران خۆراک بە هاوڵاتییان دەفرۆشنەوە".
ئاماژەی بەوەش کردووە، لە چوارچێوەی ئەو ئامادەکاریانەدا گۆشتی سور و هێلکە و چەند ماددەیەکی دیکەی خۆراکی، بە نرخی پاڵشتی کراو بۆ بازرگانانی خۆراک دابین دەکەن.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەر لە سەرەتای مانگی سێدا بازاڕەکان بەو ماددە خۆراکیانە پڕ دەکەینەوە بۆ ئەوەی زۆرترین هاوڵاتیی سودمەند ببێت لە هەرزانی نرخەکەی.