نیگار عومەر

نیگار عومەر

گرنگیی کۆنترۆڵکردنی بەکارهێنانی سۆشیال میدیا

هەر ئامرازێك كە دێتە ناو كایەی ژیانەوە، بێگومان كاریگەریی ئەرێنی و نەرێنی خۆی هەیە، هەر كاتێك تای تەرازوەكە بەهەر لایەكدا زیاتر بێت كاریگەریی خراپ دروست دەكات.

لە ئەمڕۆدا هیچ ماڵێك تەنانەت تاكێكی ناو ماڵەكان بە منداڵە  بچوكەكانیشەوە نییە كەوا كاریگەریی سۆشیال  میدیای لەسەر نەبێت، ئەوەندە بڵاوبوونەوەكەش خێرا تەشەنە دەكات كە هەندێ جار عەقڵ فریای ئەوە ناكەوێت سەرجەم پێشكەوتنەكانی   تەكنەلۆجیا وەك خۆی وەرگرێت بەو خێراییە.

مەبەستمە لێرەوە باس لەو كێشە كۆمەڵایەتییانە بكەم كە رۆژانە تووشی خێزانەكان دەبن و دەبێتە هۆكاری كارەساتی گەورە و داڕمانی پایەكانی خێزان، رۆژانە لەناو دادگاكان بووەتە بابەتی رۆژ.

بیرمان نەچێت زۆر جار ژنانیش دەبنە نێچیرێكی ئاسان بۆ ئەو كەسانەی كە لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە هەوڵی خەڵاتاندنیان دەدرێت. 

 ئەمە و چەندین كێشەی تر كە وەك ئاماژە پێمان دەڵێت پێویستە بە ئاگاییەكی زیاترەوە مامەڵە لە گەڵ تۆڕەكان بكەین و هەوڵبدەین كوڕ و كچەكانیشمان فێربكەین بەئاگابن تا دواجار سەرئێشە بۆ خۆشیان و خێزانیشیان دروست نەكەن، چونكە  كۆنترۆڵكردنی تاك زۆر  قورسە لە رۆژگاری ئەمڕۆدا كە تۆڕەكان هەموو پنتێكی ژیانیان داگیركردووە تەنانەت كار گەیشتووەتە ئەوەی خەڵك لە كاتی شۆفێریشدا خەریكی چاتكردن و بەكاهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانە،

دواجار دەبێت هەوڵەكان بۆ ئەوە بێت تای تەرازوەكە بە رووی باشیەكەدا بەرزبكەینەوە و بۆ سوودی گشتی زیاتر بەكاربهێنرێت 

ئەگەرچی ئەم كردەیەش هەروا ئاسان نییە، بەڵام  ئەگەر ئەوە  نەكرێت هەمیشە  كێشە و گرێكان ئاڵۆزتر و ئاڵۆزتر دەبن.

خ.غ 

Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan