کوردستانی

پرسه‌دانان له‌ مزگه‌وتى ئه‌حمه‌دى حاجى عه‌لى لاده‌برێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پرسه‌دانان له‌ مزگه‌وتى ئه‌حمه‌دى حاجى عه‌لى لاده‌برێت

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌وقافى سلێمانى رایگه‌یاند، به‌هۆى دروستبوونى قه‌ره‌باڵغى و نه‌بوونى شوێنى تایبه‌ت به‌ ئۆتۆمبێل پێده‌چێت له‌ داهاتوودا پرسه‌دانان له‌ مزگه‌وتى ئه‌حمه‌دى حاجى عه‌لى لاببرێت.

ئاكۆ حەسەن، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سلێمانی رایگه‌یاند " له‌سه‌نته‌ری شاری سلێمانی 300 مزگه‌وت هه‌یه‌‌و له‌و ژماره‌یه‌ش 86 مزگه‌وتیان پرسه‌یان تێدا داده‌نرێت"

 وتیشی"زۆرێك له‌و مزگه‌وتانه‌ له‌كاتی پرسه‌دا ئاسته‌نگی هاتوچۆ دروستده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی نه‌بوونی پاركی تایبه‌ت به‌ڕاگرتنی ئۆتۆمبێله‌و نه‌بونی هۆشیاری له‌ لایه‌ن هاوڵاتيیانه‌وه‌یه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "به‌هۆی ئه‌و قه‌ره‌باڵغييه زۆره‌ی له‌كاتی پرسه‌دا دروستده‌بێت له‌به‌رده‌م مزگه‌وتی ئه‌حمه‌ی حاجی عه‌لی، له‌سه‌ر شه‌قامى بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود، تائێستا چه‌ندین سكاڵامان به‌ده‌ست گه‌شتووه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ‌و هاوڵاتیيانیشه‌وه‌، به‌ڵام تائێستا وه‌ڵامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ نه‌دراوه‌ته‌وه‌‌، ره‌نگه‌ له‌داهاتوودا بڕیار بدرێت پرسه‌دانان له‌و مزگه‌وته‌ لاببرێت".

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە



News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش