گێتی
ئەمریكا بەچەند هێرشێك حوسییەكانی كردە ئامانج
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا رایگەیاند، بەیانی ئەمرۆ چوار هێرشیان كردووەتەسەر پێگەكانی حوسییەكان لە یەمەن و توانیوویانە حەوت سەكۆی مووشەكی بالیستی جۆری كرووز كە ئامادەكرابوو بۆ هێرشكردنەسەر كەشتییەكان لە دەریای سوور تێكبشكێنن.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، كاتژمێر 12:00 بۆ 6:45 خولەكی بەیانی رۆژی پێنج شەممە بە كاتی سەنعای پایتەختی یەمەن، هێزەكانیان لە چوارچێوەی بەرگریكردن لە خۆیان چوار هێرشیان كردووەتەسەر پێگەكانی حوسییەكان لە یەمەن.
ئاماژە بەوەشكراوە، هاوكات لە دەریای سوور توانیوویانە درۆنێكی حوسییەكان تێكبشكێنن.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە پێشتر یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازیی حوسییەكان رایگەیاندبوو، تاوەكو ئیسرائیل هێرشەكانی بۆسەر كەرتی غەززە رانەگرێت، ئەوان بەردەوام دەبن لە هێرشكردنە سەر ئەو كەشتییە بازرگانییانەی پەیوەندییان بە حكومەتی تەلئەبیبەوە هەیە.
ئ پ