گێتی
سزای لەسێدارەدان بۆ خۆپیشاندرێكی تری رۆژهەڵاتی كوردستان دەرچوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای بەندكردنی بۆ ماوەیەكی نزیكەی دوو ساڵ، یەكێك لە دەستگیركراوەكانی خۆپیشاندانەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، بەتۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ ئیسرائیل سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، شاهین وەساف، هاووڵاتیی تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵكی سەڵماسی سەربە پارێزگای ورمێ كە لە بزوتنەوەی (ژن، ژیان، ئازادی) لەلایەن هێزە ئەمنییەكان دەستگیركرابوو، بەتۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ ئیسرائیل لەلایەن لقی سێی دادگای شۆرشی ورمێ سزای لەسێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.
باسی لەوەش كردووە، ئەو دوو هاووڵاتییە كوردە لەكاتی دەستگیركردنیاندا لە مافی بوونی پارێزەر و بینینی خانەوادەكانیان بێبەشبوون.
ئەو رێكخراوە ئاماژە بۆ ئەوەش كردووە، شاهین وەساف، لە ٢١ی ئەیلولی ٢٠٢٢ لەگەڵ هاووڵاتییەكی تر بەناوی ناسر وەساف، لەلایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ دەستبەسەركراوە و دوای لێكۆڵینەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ورمێ گواستراوەتەوە.
ئ پ