کوردستانی
ره‌شه‌با به‌هێزه‌كه گه‌یشته سلێمانى
مەودا میدیا - سلێمانی |
![ره‌شه‌با به‌هێزه‌كه گه‌یشته سلێمانى](/uploads/article/thumbnail/36264/slider_RASHABA.jpg)
مه‌ودا میدیا-
ئه‌و ره‌شه‌با به‌هێزه‌ى كه چه‌ند رۆژه كه‌شناسى باسى ده‌كات، له به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له سلێمانى هه‌ڵیكردووه و به‌هۆیه‌وه زیانى زۆریشى داوه.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ره‌شه‌بایه‌كى به‌هێز شارى سلێمانى گرتووه‌ته‌وه و به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا زیانى به دار و دره‌ختى سه‌ر شه‌قامه‌كان و گه‌ڕه‌كه‌كان داوه و به‌هۆیه‌وه چه‌ندین دارى سه‌به‌حبه‌ح شكاونه‌ته‌وه.
پشتیوان ئیبراهیم، شاره‌زاى كه‌شوهه‌وا به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و ره‌شه‌بایه له سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و راپه‌ڕین و شاره‌زوور به خێراییه‌كى زیاتر ده‌ستیپێكردووه و زیانیشى زۆرتر ده‌بێت له هه‌ندێ ناوچه‌ى تر".
باسى له‌وه‌شكرد "خێرایی ئه‌و ره‌شه‌بایه له‌و ناوچانه 70 كیلۆمه‌تره له كاتژمێرێكدا و له هه‌ندێ ناوچه‌ش كه‌متر له 60 كیلۆمه‌تره و چه‌ند رۆژێكى تریش به‌رده‌وام ده‌بێت".
ه،ع
بیروڕا
![News](/uploads/author/picture/13/resized_IMG-20200119-WA0001.jpg)
![News](/uploads/author/picture/81/resized_3333.png)
![News](/uploads/author/picture/2/resized_%D9%A8.png)
![News](/uploads/author/picture/36/resized_69d6cdd8-2ad4-42e7-8cf3-6791b44b1035.jpg)