گێتی
ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت شه‌ڕى له‌و دوو وڵاته رابگیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت كۆتایی به شه‌ڕى فه‌له‌ستین و ئیسرائیل بێت، پێشى وایه هه‌وڵه‌كان به ئه‌نجامنه‌گه‌یشتوون بۆ وه‌ستاندنى شه‌ڕ.
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەره‌وەی ئێران رایگه‌یاند " بەداخەوە ئه‌وه‌ى هه‌یه هه‌تا ئێستا ئه‌و هه‌وڵانه‌ى كه دراون بۆ كۆتایی هێنان به شه‌ڕ و وه‌ستاندنى به ئامانج نه‌گه‌یشتوون"
باسى له‌وه‌شكرد "له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى غه‌ززه كۆبووه‌ته‌وه و دۆخێكى خراپ له شاره‌كه هه‌یه و خه‌ڵكێكى زۆر بووه‌نه‌ته قوربانى و ژیانى خه‌ڵكیش له مه‌ترسیداره و به‌هۆیه‌وه 600 هه‌زار كه‌سى غه‌ززه له برسیه‌تیدان".
وتیشى "لایەنی ئەمه‌ریکی باس لە کەمکردنەوەی شەڕ ده‌كات نەک راگرتنی شەڕ،ئەوەش نیشاندەری نەبوونی ورەی ئەمه‌ریکایه بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕە".
ه،ع