گێتی

ژمارەی قوربانییان گەیشتە سەرو 100 هەزار کەس

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەی قوربانییان گەیشتە سەرو 100 هەزار کەس


مەودا میدیا-


بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی غەززە، ژمارەی قوربانییانی غەززە بۆ سەرو 100 هەزار کەس بەرزبووەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی غەززە بڵاویکردەوە" ژمارەی شەهیدانی فەلەستینی لە کەرتی غەززە لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانی و  زەمینی و دەریاییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو کەرتە گەیشتوەتە نزیکەی 30 هەزار کەس".


هەروەها" ئاماری بریندارەکانی ئەو هێرشانەش بۆ 70 هەزار و 215 کەس زیادی کردووە".

شایەنی باسە، لە حەوتی مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو شەڕی ئیسرائیل و غەززە دەستیپێکرد و تا ئێستاش بەردەوامەو ئیسرائیل هاوڵاتیی مەدەنی و نەخۆشخانە و شوێنە گشتییەکان بۆردوومان دەکات.

ە.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد