جیهانی
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەکان سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.
ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردووەتەوە کە بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە دوای ئەوەی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای ئەنجام داوە ئەنجامی پشکنینەکی ئەرێنی بووە و هەڵگری ڤایرۆسەکەیە.
هەروەها سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاندووە "هەرچەندە ئێستا لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدام، بەڵام لەسەر پۆستەکەی خۆم بەردەوامم و کارەکانی حکومەت بەشێوەی ئۆنلاین لەگەڵ هاوڕێیانم تاوتوێ دەکەم".