ئابووری
ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم داواى له فه‌رمانگه‌كان كرد بۆ ئه‌وه‌ى لیستى مووچه ئاماده‌بكه‌ن، بڕیاره سبه‌ینێ ئه‌و لیسته ره‌وانه‌ى به‌غدا بكرێت.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى له سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه به مه‌ودا میدیا دراون "ئه‌مڕۆ ته‌واوى فه‌رمانگه‌كانى لیستى مووچه‌ى مانگى دووی ئه‌مساڵ ته‌واو ده‌كه‌ن و ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمى ده‌كه‌ن و سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه، لیسته‌كه ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق ده‌كرێت".
خه‌لیل غازى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هه‌ركات هه‌رێم لیستى مووچه‌ى ره‌وانه‌ى به‌غدا كرد، له‌ماوه‌ى كه‌متر له سێ رۆژدا به‌غدا پاره‌ى مووچه بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت".
وه‌زاره‌تى دارایی عیراق داوایكردووه وه‌زاره‌تى دارایی لیستى مووچه بنێرێت ئه‌وكات پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه ده‌كرێت.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان "له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى پاره‌ى مووچه، رۆژى داواتر ده‌ستده‌كرێت به دابه‌شكردنى مووچه و پێشبینى ده‌كرێت كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه خشته‌ى مووچه‌ى مانگى دوو بڵاوبكرێته‌وه.
ع،ه