گێتی
برسیه‌تى له‌ناو منداڵان سه‌ریهه‌ڵداوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
![برسیه‌تى له‌ناو منداڵان سه‌ریهه‌ڵداوه](/uploads/article/thumbnail/36398/slider_MNDAL.jpg)
مه‌ودا میدیا-
بەرپرسی جێبەجێکاری یونیسێف رایگەیاند، یەک لەسەر شەشی منداڵانی خوار ته‌مه‌ن دوو ساڵ له باکوری غەززە برسین.
کاترین راسێل، بەرپرسی جێبەجێکاری یونیسێف رايگەیاند "نیگه‌رانین له‌و دۆخه‌ى له غه‌ززه دروستبووه و به‌هۆیه‌وه برسیه‌تى له‌ناو منداڵان دروستبووه و منداڵێكى زۆر به ده‌ست برسییه‌تییه‌وه ده‌ناڵێن".
باسى له‌وه‌شكرد " له هەر شەش منداڵی خوار دوو ساڵى غەززە یەکیان تووشی برسیه‌تى و به‌دخۆراكى بووه".
به‌پێى ئه‌و راپۆرتانه‌ى كه له ته‌ندروستى غه‌ززه بڵاوبوونه‌ته‌وه له ماوه‌ى دوو رۆژى رابردوو هه‌شت منداڵ به‌هۆى برسییه‌تییه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه.
ع،ه
بیروڕا
![News](/uploads/author/picture/13/resized_IMG-20200119-WA0001.jpg)
![News](/uploads/author/picture/81/resized_3333.png)
![News](/uploads/author/picture/2/resized_%D9%A8.png)
![News](/uploads/author/picture/36/resized_69d6cdd8-2ad4-42e7-8cf3-6791b44b1035.jpg)