گێتی
وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا: 25 هه‌زار ژن و منداڵ كوژراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
![وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا: 25 هه‌زار ژن و منداڵ كوژراون](/uploads/article/thumbnail/36400/slider_3.png)
مه‌ودا میدیا-
وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئیسرائیل به‌رده‌وامه له هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر كه‌رتى غه‌ززه و به‌هۆیه‌وه ده‌یان هه‌زار ژن و منداڵى كوشتووه.
لۆید ئۆستن، وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند "له ماوه‌ى دروستبوونى شه‌ڕى نێوان ئیسرائیل و غه‌ززه، ئیسرائیل به‌رده‌وام هێرشه‌كانى له‌ناو كه‌رتى غه‌ززه به زه‌مینى و ئاسمان و ده‌ریایی درێژه پێداوه".
باسى له‌وه‌شكرد "له سه‌ره‌تاى شه‌ڕه‌كه‌وه تا ئێستا ئیسرائیل سه‌رو 25 هه‌زار ژن و منداڵى كوشتووه و پێویسته كۆتایی به‌و كوشتارییه بێنێت".
وتیشى "له‌سه‌ر ئیسرائیل پێویسته به‌و جۆره شه‌ڕ نه‌كات و خه‌ڵكى مه‌ده‌نى بپارێزێت نه‌ك به‌ئامانجیان بگرێت و خه‌ڵكى مه‌ده‌نى بكوژێت".
به‌پێى دوایین ئاماره‌كانى كه بڵاوكراونه‌ته‌وه، له‌سه‌ره‌تاى شه‌ڕه‌وه تا ئێستا سه‌رو 100 هه‌زار كه‌س له غه‌ززه كوژراون و برینداربوون.
ع،ه
بیروڕا
![News](/uploads/author/picture/13/resized_IMG-20200119-WA0001.jpg)
![News](/uploads/author/picture/81/resized_3333.png)
![News](/uploads/author/picture/2/resized_%D9%A8.png)
![News](/uploads/author/picture/36/resized_69d6cdd8-2ad4-42e7-8cf3-6791b44b1035.jpg)