گێتی

دوو تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تيى له‌كار ده‌كه‌ون و به‌كارهێنه‌رانى نیگه‌ران ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تيى له‌كار ده‌كه‌ون و به‌كارهێنه‌رانى نیگه‌ران ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

ئەمڕۆ 5ى ئازاری 2024، هەریەک لة تۆڕی کۆمەڵایەتيی فەیسبووک، مێسنجەر و ئینستاگرام، کێشەی تەکنیکییان بۆ دروستبووە و بەکارهێنەران ناتوانن ئه‌كاوه‌نته‌كانیان به‌كاربهێنن، تاوه‌كو ئێستاش هۆكاره‌كه‌ى ئاشكرا نه‌كراوه‌.

کۆمپانیای مێتا کە خاوەندارێتی فەیسبووک دەکات، تاوه‌كو ئێستا هیچ روونکردنەوەیەکی له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌داوه‌ و هۆكارى دروسبوونى ئه‌و گرفته‌ نازانرێت.

 به‌كارهێنه‌ران له‌كاتى به‌كارهێنانى ئه‌و تۆڕانه‌دا ده‌كرێنه‌ دەرەوە و دواتر رێگەنادەن بچنەوە ژوورەوە.

کێشەکەی مێتا له‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆوه‌ له‌ هەرێمی کوردستان به‌دەرکەوت و خەڵکێکی زۆر لەسەر ئاستی جیهان نیگه‌رانییان ده‌ربڕیوه‌ له‌ حاڵه‌ته‌كه‌ و  لە تۆڕەکانی تره‌وە هۆشدارییان داوە.


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان