گێتی

كێشه‌ى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چاره‌سه‌ركران و هۆكاره‌كه‌شى خرایه‌روو

مەودا میدیا - سلێمانی |


كێشه‌ى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چاره‌سه‌ركران و هۆكاره‌كه‌شى خرایه‌روو

مه‌ودا میدیا-

كێشه‌ى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى فه‌یسبووك و ئینستاگرام چاره‌سه‌ركرا و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مێتاش هۆكارى له‌كاركه‌وتنه‌كه‌ى بۆ كێشه‌ى ته‌كنیكیى گه‌ڕانده‌وه‌.

ئەمڕۆ سێشەممە 5ى ئازارى 2024 هه‌ردوو تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیى فه‌یسبووك و ئینستاگرام له‌سه‌ر ئاستى جیهان له‌ كار كه‌وتن.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌، مارک زوکەربێرگ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مێتا كه‌ خاوه‌ندارێتى فه‌یسبووك ده‌كات لە پۆستێکیدا لەتۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیى (X) رایگه‌یاند، ئێمە بەرنامەکانمان دەگەڕێنینەوە سەر کارەکانیان و کێشەکە تەکنیکییە، چەند خولەکێک چاوەڕوان بن و هەموو شتێک چارەسەر دەبێت.

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌روو، خەڵک لێرە نابن کاتێک هەموو ئەپەکانم کاردەکەن، گرەو دەکەم ئیلۆن (ماسک، خاوەنی پلاتفۆرمی X) سەری سوڕدەمێنێت لەو هەموو بەکارهێنەرەی مێتا.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان