گێتی
تەقینەوەیەكی گەورە لە ئێران روویدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تەقینەوەیەكی بەهێز لە یەكێك لە پاڵاوگە گەورەكانی ئێران لە بەندەر عەباس رویدا و بەهۆیەوە چەندین كەس كوژران و برینداربوون.
بەپێی زانیاریی میدیاكانی ئێران، بەهۆی تەقینەوەكەوە ئاگرێكی گەورە لە یەكێك لە ناوەندەكانی پاڵاوگەی نەوتی بەندەر عەباس كەوتووەتەوە و چەندین كەس كوژراو و بریندار بوون.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، تا ئێستا هۆكاری تەقینەوەكە نەزانراوە و ناشزانرێت ژمارەی كوژراو و بریندارەكان بەتەواویی چەندن.
پاڵاوگەی بەندەر عەباس یەكێكە لە گەورەترین پاڵاوگەكانی نەوتی ئێران و تاكە پاڵاوگەی نەوتی خاوی قورسی مۆدێرنیشە لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە لە ساڵی ١٩٩٢ دامەزراوە.
ئ پ