گێتی

ئیسرائیل به‌رده‌وامى هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ راگه‌یاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئیسرائیل به‌رده‌وامى هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ راگه‌یاند

مه‌ودا میدیا-

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل به‌رده‌وامى ئۆپەراسیۆنەکانیانى بۆ سه‌ر غەززە راگه‌یاند و ده‌ڵێت، تاوه‌كو شارى رەفەحیش ناوه‌ستین. 
 
ئەمڕۆ پێنج شەممە 7ى ئازارى 2024،  نەتەنیاهوو رایگه‌یاند، پێویستە ئیسرائیل دژی هەوڵی بەرنامە بۆ داڕێژراوی ئەوانە بێت کە دەیانەوێت تاوانەکانی حەماس بخەنە ئەستۆی ئیسرائیل. 

باسى له‌ فشاره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش كرد و وتى، فشاری نێودەوڵەتی هەیە و لە زیادبووندایە بەڵام بە دیاریکراوی لە کاتی زیادبوونی ئه‌و فشارانه‌دا، پێویستە ریزەکانمان یەکبخەین، پێویستە پشتی یەک بگرین دژی هەوڵەکانی وەستاندنی جەنگ.
 
لە کاتی قسەکردنی لە رێوڕەسمی دەرچوونی کۆلێژێکی سەربازیی ئیسرائیلدا، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئۆپەراسیۆنەکانیان لە غەززە بەردەوام دەبن، بە رەفەحیشەوە، کە دوا پێگەی حەماسە، هەر کەسێک پێمان بڵێت نەڕۆن بۆ رەفەح، پێمان دەڵێت جەنگ بدۆڕێنن، ئەوەش روونادات.
 
پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان