گێتی

نەتەوەیە كگرتووەكان هۆشداریی دەدات لە هێرش بۆ سەر رەفەح

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەتەوەیە كگرتووەكان هۆشداریی دەدات لە هێرش بۆ سەر رەفەح

مەودا میدیا-
نوسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەمڕۆ هەینی هۆشداریدا لەوەی كە نابێت بەهیچ شێوەیەك رێگە بە ئیسرائیل بدرێت هێرش بكاتە سەر شاری سنوریی رەفەح لە كەرتی غەززە،  چونكە زیانێكی زۆری گیانیی لێدەكەوێتەوە. 

جێرمی لۆرێنس، وتەبێژی نوسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، ئەگەر ئیسرائیل هێرشی سەربازیی بۆ سەر رەفەح دەستپێبكات ئەوا ژیانی ملیۆنێك و 500 هەزار كەس لەو شارە دەكەوێتە مەترسییەوە و كارەساتێكی مرۆیی گەورە روودەدات. 

ئەو هۆشدارییەی نەتەوە یەكگرتووەكان، دوای ئەوە هات كە رۆژی پێنج شەممە بنیامین نەتانیاهۆ، رایگەیاند سەرەڕای زیادبوونی فشارە نێودەوڵەتییەكان بۆ راگرتنی هێرشەكانیان، بەڵام ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە هێرشەكانی بۆ سەر حەماس لە كەرتی غەززە و لەنێویاندا شاری رەفح لە باشووری كەرتەكە. 

ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان