گێتی

10 لە مەترسیدارترین وڵاتەكان بۆ ژنان دیاریكرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


10 لە مەترسیدارترین وڵاتەكان بۆ ژنان دیاریكرا

مەودا میدیا-
پەیمانگای نێودەوڵەتی ژنان و ئاشتی و ئاسایشی جیهانیی، لە راپۆرتێكیدا بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ژنان ناوی باشترین و مەترسیدارترین وڵاتانی بۆ ژنان بڵاوكردووەتەوە. 

بەپێی راپۆرتەكە، لە كۆی ١٧٧ وڵاتی جیهان، دانیمارك لە پلەی یەكەمی باشترین وڵاتاندایە بۆ ژنان و دوای ئەویش سویسرا، سوید، فینلەندا، لۆكسۆمبۆرگ، ئایسلەندا، نەرویج، نەمسا، هۆڵەندا و نیوزلەندا لە پلەی دووەم تا نۆیەم دێن لە پاراستنی ژنان و پێدانی مافەكانیان. 

راپۆرتەكە، ناوی 10 مەترسیدارترین وڵاتانیشی بڵاو كردووەتەوە بۆ ژنان كە عیراق یەكێكە لەو 10 وڵاتە و بە یەكێك لەو وڵاتانە دەستنیشان كراوە كە تێیدا كەمترین ژن لە هێزی كاردا بەشداریی دەكەن.

راپۆرتەكە، بەم ریزبەندییە ئاماژەی بە ناوی 10 خراپترین و مەترسیدارترین ولات بۆ ژنان كردووە كە ئەفغانستان لە پلەی یەكەمدایە و دوای ئەویش هەریەك لە، یەمەن، كۆماری ئەفریقای ناوەڕاست، كۆماری كۆنگۆ، باشووری سودان، بۆرۆندی، سوریا، ئیستوانیا، سۆماڵ و عیراق دێن.  
ئ پ  

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان