گێتی

سه‌دان هه‌زار خێزان له‌ برسیه‌تیدان

مەودا میدیا - سلێمانی |


سه‌دان هه‌زار خێزان له‌ برسیه‌تیدان

مه‌ودا میدیا-


بەرپرسی فەرمانگەی راگەیاندنی حكومه‌ت له‌ غه‌ززه‌ رایگه‌یاند، سه‌دان هه‌زار خێزان له‌ غه‌ززه‌ به‌ده‌ست برسیه‌تى و نه‌بوونى نان و خۆراك ده‌ناڵێن.

سەلامە مەعروف، به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى حكومه‌تى غه‌ززه‌ رایگه‌یاند "غه‌ززه‌ له‌ وێرانبوونى یه‌كجارى نزیكبووه‌ته‌وه‌ و به‌هۆى بۆردوومان و هێرشه‌كانى ئیسرائیل له‌ سه‌دا80ى ماڵه‌كانى غه‌ززه‌ روخاون و خاپوربوون".

باسى له‌وه‌شكرد "دۆخه‌كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ راده‌یه‌ك به‌شى هه‌ره‌زۆرى ئه‌وانه‌ى له‌ غه‌ززه‌ن شوێنى نیشته‌جێبوونیان نییه‌ و له‌وپه‌ڕى ژیانێكى مه‌ترسیدان".

وتیشى " له‌ ئێستادا برسیه‌تى له‌ناو خه‌ڵكى غه‌ززه‌ به‌شێوه‌یه‌كى به‌ربڵاو بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ سه‌رو 120 هه‌زار خێزان به‌ده‌ست برسیه‌تى ده‌ناڵێن و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین له‌ پێناو ژیانى خه‌ڵك".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان