راپۆرت
دوای 33 ساڵ ئەمجارەیان تەرازووی دەسەڵات دەگۆڕێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پێشتر گەمەی هەڵبژاردن 11 بەسفر دەستیپێدەكرد، بەڵام ئەمجارەیان سفر بە سفر دەستپێدەكات !!!
دوای دەیان ساڵ حكومڕانیی لە هەرێمی كوردستان و بەڕێكردنی پێنج خولی هەلبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بۆ یەكەمجار ئەمجارەیان هەڵبژاردنێكی جیاواز لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت.
رۆژی 3ی ئادار بە فەرمانێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، رۆژی 10ی حوزەیرانی ئەمساڵ بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرا، بەڵام ئایا هەڵبژاردنی ئەم جارە هاوشێوەی هەڵبژاردنەكانی پێنج خولی رابردوو دەبێت؟ بێگومان نەخێر.
چەند خاڵێك وادەكات هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان ئومێدی زۆریان بە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان هەبێت و بەوپەڕی ئومێدەوە چاوەڕوانی گۆڕانكاری گەورە لە هەرێمی كوردستان و گۆڕانی تەرازووی دەسەڵات دەكەن.
پێش هەموو شتێك، یەكەمجارە پارتی دیموكراتی كوردستان دەچێتە هەڵبژاردنێكەوە كە پێش دەستپێكردنی، 11 كورسی لەدەستداوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی كە رۆژی 21ی شوباتی ئەمساڵ دادگای فیدراڵیی عیراق بریاریدا بە نادەستورییبوونی كورسی پێكهاتەكان لە هەرێمی كوردستان كە ژمارەیان 11 كورسی بوو، لە ماوەی پێنج خولی رابردووی پەرلەمانی كورستانیشدا پارتی هەر 11 كورسییەكەی بۆخۆی قۆرخ كردبوو، لە هەر هەڵبژارنێكیشدا كە بەشداریدەكرد، پێش دەستپێكردنەكەی 11 بە سفر لەپێشەوە دەبوو، بەڵام ئەمجارەیان یارییەكە سفر بە سفر دەستپێدەكات.
لەبارەی ئەو 11 كورسییەی بەناوی كورسی پێكهاتەكانەوە قۆرخ كرابوو، پێش دەرچوونی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان، وتی، هیچ كەسێكی عاقڵ ناچێتە یارییەكەوە كە 11 بە سفر دەستپێبكات.
هۆكارێكی تر كە وادەكات خولی شەشەمی پەرلەرلەمانی كوردستان جیاواز بێت، ئەوەیە كە ئەمجارەیان كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم هەڵوەشاوەتەوەو لەجێی ئەو كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق هەڵبژاردنەكە بەڕێوەدەبات، ئەمەش وادەكات كە تا رادەیەكی زۆر هیچ حزب و لایەنێك نەتوانێت بە ئارەزووی خۆی یاری بە دەنگەكان بكات و چەندی بوێت ئەوەندە كورسی بۆ خۆی ببات.
هەروەها ئەمجارەیان بۆ یەكەمجارە كە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان بە فرەبازنەیی بەڕێوە دەچێت، چونكە لە پێنج خولی پێشوودا، هەڵبژاردن یەك بازنەیی بووە بەمەش دەنگدەر دەیتوانی دەنگ بۆ هەر كاندیدێك بدات لە هەر شارێكی كوردستان بێت، ئەمەش وایكردبوو دەنگی هیچ دەنگدەرێك نەفەوتێت، بەڵام ئەمجارەیان بەهۆی فرەبازنەییەوە ئەگەری ئەوە هەیە كە حزبێك لە بازنەیەك چەند هەزار دەنگێكی بفەوتێت، بۆ نمونە ئەگەر حزبێك لە بازنەیەكدا یەك كاندیدی هەبێت و سێ هەزار دەنگیشی هێنابێت، بەڵام مادام بەشی پڕكردنەوەی كورسییەك نەكات ئەوا سێ هەزار دەنگەكەی دەفەوتێت و حزبەكەش ئەو رێژە دەنگەی لە كۆی دەنگەرەكانی كەم دەبێتەوە، هەر ئەمەش بوو وایكرد كە لە هەڵبژاردنی 2021ی پەرلەمانی عێراقدا بزوتنەوەی گۆڕان تەواوی دەنگەكانی بفەوتێت و نەتوانێت هیچ كورسییەك بەدەست بهێنێت.
خاڵێكی تریش ئەوەیە كە لە خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستاندا دەنگدان بە كارتی بایۆمەترییە و هەر دەنگەرێك عیراقیی نەبێت و كارتی دەنگدانی نەبێت بەهیچ شێوەیەك ناتوانێت دەنگ بدات، ئەمەش لە كاتێكدایە كە لە خولەكانی پێشووتردا دەنگدەر دەیتوانی بە هەر پێناسێك یان تەنها بە پێناسی باری شارستانی و رەگەزنامەی عیراقیی دەنگ بدات، كە ئەوەش بواری ساختەكاریی فراوانی تێدابوو، چونكە دەنگدەر دەیتوانی لەجیاتی یەك جار، چەند جارێك دەنگ بدات و نمونەی زۆریشمان بینی.
خاڵێكی هەرەگرنگی تریش ئەوەیە، كە لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا هەرێمی كوردستان بە دۆخێكی سەختی داراییدا تێپەڕیوەو هاوڵاتییانیش لەوپەڕی خراپی باری دارایی و بێزاریی و توڕەییدا بوون لە حكومەتی هەرێم بە تایبەتیش كابینەی نۆیەم، كە بەڕای شارەزیان خراپترین و شكستخواردووترین كابینەی حكومەت بووە لەماوەی حكومڕانیی هەرێمی كوردستان، بۆیە ئەمەش وایكردووە كە هاوڵاتییان هەم لەوپەڕی توڕەییدا بن و هەمیش لەوپەڕی هۆشیاریدا بن بەوەی كە كێیە بەكەڵكی دەسەڵات دێت و كێیە لە دەسەلاتدا شكستی خواردووە، بۆیە چاوەڕێی ئەوە ناكرێت ئەنجامەكان بەهیچ شێوەیەك ئەنجامەكانی پێشوو بن و هەموو ئەگەرەكان بۆئەوە دەچن كە ئەمجارەیان تەرازووی دەسەلات لە هەرێمی كوردستان بە تەواویی بگۆڕێت.
ئەرسەلان پەرۆش