گێتی
پێنج كۆڵبه‌رى كورد برینداركران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
هێزه‌كانى سه‌ر سنورى ئێران، ته‌قه‌یان له ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌رى كورد كردووه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌ر برینداربوون و ته‌ندروستى چه‌ند كۆڵبه‌رێكیان ناجێگیره.
رێكخراوى مافى مرۆڤى هه‌نگاو بڵاویكرده‌وه "له سنورى هه‌نگه‌ژاڵانى سه‌ر به شارى بانه‌ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، سوپاى پاسدارانى ئێران، ته‌قه‌یان له ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌ر كردووه و به‌هۆیه‌وه پێنج كۆڵبه‌ر برینداربوون".
به‌پێى راپۆرته‌كه‌ى مافى مرۆڤى هه‌نگاو "دوان له كۆڵبه‌ره كورده‌كان ته‌ندروستییان جێگیرنییه و گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه".
له ساڵی 2023دا 22 كۆڵبه‌ری كورد كوژراون و 116 كۆڵبه‌ریش بریندار بوون، دانیشتووانی ناوچه سنوورییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌به‌ر بێكاری و سه‌ختیی ژیان، هانایان بۆ كۆڵبه‌ری و گواستنه‌وه‌ی شتومه‌ك له هه‌ردوو دیوی سنوور بردووه.
ع،ه
بیروڕا



