گێتی
ئه‌مه‌ریكا هێزه كوردییه‌كانى رۆژئاواى بێئومێدكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئیریک کۆریلا، فەرماندەی ئەرکانی ناوەندی هێزەکانی ئەمه‌ریکا هەفتەی رابردوو چووە کوردستانی سوریا و لەگەڵ بەرپرسانی سەربازی و سیاسی ئیدارەی خۆسەرى كۆبووه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌و فه‌رمانده باڵایه‌ى ئه‌مه‌ریكا هاوکاتە لەگەڵ نیگەرانی بەرپرسانی کوردی سوریا لە ئەگەری چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە سووریا.
میدیا جیهانییه‌كان له باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌ى ئه‌مه‌ریكا نوسیویانه " ئەو سەفەرە نەیتوانی نیگەرانییەکانی کوردی سوریا چارەسەر بکات".
مەحمود موسەلەت هاوسەرۆکی ئەنجومەنی دیموکراتی سوریا رایگه‌یاندووه "نیگه‌رانین لە بێدەنگی ئەمه‌ریکا له به‌رانبه‌ر هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا و داوامان لە ئەمه‌ریکا کردووە هەوڵەکانی تورکیا سنووردار بکاتەوە بەڵام هیچ هه‌ڵوێستى نەنواندووە".
باسى له‌وه‌شكردووه " کشانەوەی 900 سەربازی ئەمه‌ریکا لە سوریا بەتایبەتی لە ناوچەی ژیر کۆنترۆڵی کوردی سوریا ناسەقامگیری بۆ ناوچەکە بەدواوە دەبێت".
ع،ه